عێراق چەند سەربازگەیەك دروستدەكات بۆ مەشقی سەربازی ناچاری پەرلەمان هەوڵی تێپەڕاندنی یاساكە دەدات

دوای ئەوەی پڕۆژە پێشنیازی سەربازی ناچاری لە لێژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق تاوتوێكرا, ئەندامێكی لێژنەی یاسایی رایدەگەیەنێت:” بەسەربازیگرتنی ناچاری فەرزێك و ئەركێكی نیشتمانییە و لە زۆربەی دەوڵەتانی جیهاندا كاری پێدەكرێت،.
سەعران ئەعاجیبی ئەندامی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی عێرا رشیگەیاندووە:” بە پێی ئەو یاسایی هاوكاری باش دەبێت بۆ كەمبوونەوەی  بێكاری و رێگایەكی گونجاوە كە هەموو تاكێك خزمەتی كۆمەڵگا بكات
ئەندامەكەی لیژنەی ئاسایش باسی لەوەشكردوە، لیژنەكە هەوڵی تێپەڕاندنی یاساكە دەدات و لەگەڵ سەرۆكی هێزە چەكدارەكانیشدا قسەكراوە، جێبەجێكردنی یاساكە پێویستی بەسەربازگەی راهێنان و پێداویستی و چەندین ناوەند هەیە، هەروەها بڕی موچەش زۆر زیاد دەكات.
Back to top button