له‌ سێمانی به‌ وه‌نه‌وشه‌ خه‌لكی ده‌ڕفێنن و ته‌لی فافۆن له‌ ستونی كاره‌با ده‌كه‌نه‌وه‌ پۆلیس ده‌ڵێت هه‌ردوو بانده‌كه‌ی ده‌ستگیر كردووه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی باندێكی رفاندن مێر مندالێك له‌ سلێمانی ده‌ڕفێنن، پاش ئاگادار بوونی پۆلیس و ده‌ست نیشانكردنی ژماره‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ كه‌ له‌ جۆری تۆیۆتا لاندكرۆسه‌ر(وه‌نه‌وشه‌) بووه‌ توانراوه‌ رفێنه‌ره‌كان ده‌ستگیر بكه‌ن و رفێندراوه‌كه‌ش ئازاد كرا.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەكانی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاندووه سیض رۆژ به‌ر له‌ ئێستا پۆلیس ئگاداركرایه‌وه‌ به‌ بوونی رووداوێكی رفاندن له‌ سلێمانی هه‌یه‌ كه‌ مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵان له‌ لایه‌ن چه‌ند كه‌سێك رفێندرا پۆلیس توانی له‌ ماوه‌یه‌كی كورت رفێنه‌ران ده‌ستگیر بكات.

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی گوتیشی “باندەكە عەرەبن و جگه‌ له‌وه‌ش باندێكی تر كه‌ لە سلێمانی مادەیەكی ستونی كارەبایان لێكردوەتەوە و دەیفرۆشنەوە، لەلایەن هێزەكانی پۆلیس دەستگیركراون”.
باسی لەوەشكرد، هەر لە رۆژانی جەژندا سێ ئۆتۆمبێلی دزراو لە سلێمانی دەستیان بەسەرداگیراوە و یەكێك لەو ئۆتۆمبێلانە لە كەركوك دزراوە و هێنراوەتە سلێمانی و لێرە دەستیبەسەرداگیراوە.

Back to top button