لەسەر ناوهێنانی لاهور جەنگی رێواس فایق تووشی یەكەم شكەستی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەبێتەوە

دوای ئەوەی سەرۆكی حكومەتی كوردستان  چاڵێنج رێواس فایقی وەك سەرۆكی پەرلەمان كرد لە هەڵمەتی دارێك بچێنەو شارێك سەوز بكە، رێواس فایق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە چاڵێنج كردنی لاهور جەنگی تووشی رەخنە دەبێتەوە، بە شكەستی سەرۆكایەتیەكەی ناوی دەبەن بەم هەڵوێستە، چونكە چاڵێنجی كەسێكی كردووە حزبی و پلە نزمە كردووە ئەمەش بە شكەستی لاوازی سەرۆك پەرلەمان ناو دەبەن”.

 ڕێواز فایەق دوێنێ شەممە ١٧ی ٨ی ٢٠١٩، بەدەم داخوازییەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە هات و نەمامێکی چاند، دواتریش داوای لە لاهوور جەنگی، بەرپرسی دەزگای زانیاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تۆمەتبار لە ڕووداوی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر کرد، نەمامێک بچێنێت، ئەمەش رەخنەی تووندی بەدوای خۆی دا هێنا لەو بارەیەوە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی پارتی پێیان وایە، چاڵێنجی لاهور جەنگی كە كەسێكی پلە نزمی حزبی و خیانەتكاری 16ی ئۆكتۆبەرە، لاوازی خۆی دەرخستوو خۆی تووشی شكەستی كەسایەتی كرد”.

 

زانا مەلا خالید ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لەو بارەیەوە بەخواكوڕكی راگەیاندووە”بازنەی چاڵنجەکان بازنەیەكی دیكە بوو، بەڵام لاهوور جەنگییان هێنایە ناو ئەو بازنەیە، دەشلێ” كاك مەسرورلە ناوهێنانی کەسەکاندا بۆ نەمام چاندن، ناوی کەسانی حزبییان نەهێناوە، بۆیە ”سەرۆكی پەرلەمانیش باشتر دەبوو ناوی كەسایەتییەكی دیكەی لە حكوومەت، یان پەرلەمان یان دەسەڵاتەكانی دیكە بهێنایە“.

هەروەها خالید نەیشاردەوە کە پێیانوایە دەبێت سەرۆکی پەرلەمان ”دوورتر لە بیری حزبی بیر بكاتەوە، ڕاستە ئەگەر یەكێتی نەبێت نابێتە سەرۆكی پەرلەمان، بەڵام كە بوو بە سەرۆكی پەرلەمان، دەبێ بێ لایەنانە بیر بكاتەوە و وتەكانی بەو ئاراستەیە بێ کە ناو ماڵی كوردستان زیاتر بپارێزێت، هەروەها گوتیشی: ”چاوەڕێی ئەوەی لێناكەین كە بە ئارستەی حزبی كار بكات، چونكە ئەزموونی خولی پێشوو هەیە و ئەزموونی ئەوەی هەیە کە خەڵكانێك بە ئاراستەی حزبی كاریان كردووە، بۆیە هیوا دەخوازین ئەم ئەزموونانە دووبارە نەبنەوە“.

لاهور جەنگی كە ئێستا لە پلەیەكی نزمی حزبیش دایە، بەڵام دوای مردنی جەلال تاڵەبانی دەرفەتی بۆ رەخساوە، دۆخی ئاڵوز و تێكچووی یەكێتی بقۆستەوە، خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر ئەنجام بدات، خاكی كوردستانی بەدار و خەڵك فرۆشت بۆیە ناوهێنانی بۆ سەوز كردنی كوردستان كاردانەوەی تووندی لێكەوتەوە”.
Back to top button