بەرپرسانی جەبەل تارق داوای ئەمریکایان ڕەت کردەوە
بەرپرسانی جەبەل تارق داوای ئەمریکایان بۆ دەستبەسەرکردنەوەی دووبارەی کەشتی نەوت هەڵگری ( گریس ١) ی ئێرانی ڕەت کردەوە .
حکومەتی ناوچەیی جەبەل تارق ڕایگەیاندووە یاسای گەمارۆکانی ئەمریکا لە ئەورووپا کاری پێناکرێت و هیچ بایەخێکی نییە .
ئەمریکا رۆژی هەینی حوکمی یاسایی بۆ دەستبەسەرکردنەوەی دووبارەی ( گریس ١ ) دەرکردبوو بەڵام ڕۆژێک پێش ئەو حوکمە دیوانی دادی جەبل تارق حوکمی ئازادی کەشتیەکەی دابوو .
وەزارەتی دادی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا دەلێت کەشتی نەوت هەڵگری ( گریس ١ ) بە نایاسایی نەوتی گوازتۆتەوە سووریا و ئەو کارەش لە ڕێگەی سوپای پاسدارانەوە هاوئاهەنگی بۆ کراوە ، ئەمریکا پێشتر سوپای پاسدارانی ئێرانی حستۆتە لیستی تیرۆریستیەوە