سوپای توركیا و چەکدارەکانی بەرفەرمانی ئەنقەرە بەردەوامن له‌سه‌ر پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له عه‌فرین
رێكخراوی مافی مرۆڤ له عه‌فرین رایدەگەێنێت ، چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی بەر فەرمانی ئەنقەرە ، به پاڵپشتی و هاوکاری بەردەوامی هێزه‌كانی سوپای توركیا ل پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له سنووری ئه‌و شاره و ده‌وروبه‌ری بۆیان بۆتە ئاوخواردنەوەی ڕۆژانە و لە هیچ ئازاردانێکی خەڵکی سڤیل خۆ نابوێرن.
ئەم ڕێکخراوە هەروەها ئاماژەی بەوەداوە ، هێزەکانی پۆلیس و هێزه تایبه‌ته‌كانی توركیا به بەهانەی هاوکاری بەرێوەبەرایەتی خۆسەر رۆژ نییە هاووڵاتیانی سڤیل و لاوان دەستبەسەر و ئازار نەدەن