ئەمڕۆ دەیان هەزار کەس لە هۆنگ کۆنگ لە دژی حکومەت ڕژانە سەر شەقامەکان

 

 

سەدان هەزار کەس لە خەڵکی هۆنگ کۆنگ ئەمڕۆ یەکشەممە ، سەرەڕای گەرما و بارانێکی زۆر ڕژانە شەقامەکان بۆ ئەوەی بۆ یازدەیەمین هەفتە بەردەوام بن لە ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی حکومەت .

ناڕەزایەتی دەربڕینی ئەمرۆ دوور بوو لە توند و تیژی بەڵام بەوحاڵەشەوە پۆلیس بە هەموو کەل و پەلێکی سەربازییەوە ئامادەی بەرپرچدانەوەی خۆپیشاندەران بوو .

ناڕازیەکان دروشمی ئازادی و دیموکراسییان بۆ هۆنگ کۆنگ بەرز کردبۆوە .

هەرچەند ناکرێت بە بەرچاو روونی ئاماری بەشداربووانی ڕێپێوانەکانی ئەمرۆ بگوترێت بەڵام پەیامنێران دەیانگووت زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس بەشداریان کردووە .

Back to top button