پرۆژەی باڵەجیاکانی یەکێتی کۆنگرەش دەکاتە باڵ باڵێن
باڵەکانی یەکێتی کۆنگرەیەکی بێ ڕێکەوتن و تەوافوقی و پێش وەختیان دەوێت
دووای ئەوەی یەکیەتی بە فەرمی ڕایگەیاند تا کۆتایی ئەمساڵ کۆنگرەی نوێ دەبەستێت باڵی باڵە جیاوازەکان دەستیان کردووە بە فڕین و دەنگ کۆکردنەوە ، بۆ ئەوەی کاریگەریان لە سەر کۆنگرەکە هەبێت ، سەرچاویەکی ئاگاداربە ناوی ( د ، م ) لەم بارەوە بە ( خواکوڕک ) ی ڕاگەیاندووە داوای باڵەکان بۆ ڕێکەوتنی پێشوەختەو گوێ پێنەدان بە بڕیاری کۆتایی کۆنگرە ، ترسێکە لە سەرکەوتنی باڵی مەلا بە ختیار .
بە پێی زانیاری هەمان سەرچاوە پرۆژە پێشکەشکراوەکان وەک جۆری بیر کردنەوەی سەرۆک باڵەکان جیاوازن و بۆ بەرژەوەندی خۆیان تەوافوقی پێشوەختە پێشنیار دەکەن .
مەترسی هەموو باڵەکانیش لە کۆنگرەیەکی بێ تەوافوق هاتنە پێشەوەی مەلابەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مکتەب سیاسی یەکێتیە بۆ ڕیزەکانی پێشەوەی بڕیاردانە