سوپای نشتیمانی لیبیا پێگەیەکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا لە مسڕاتە بۆردوومان دەکات
فڕۆکە هێرشبەرەکانی سوپای نشتیمانی لیبیا سەرلە ئێوارەی ڕۆژی شەممە پێگەی سەربازی هێزەکانی حکومەتی جەرابلۆس کە لە لایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن لە شاری مسڕاتە بۆردوومان کرد
وتەبێژی سوپای نشتیمانی لیبیا گووتی فڕۆکەکانمان هاوکات باڵاخانەی ڕاهێنانی هێزەکانی ئاسمانی و چەند پێگەیەکی سەربازی تریان کە سەر بە هێزەکانی حکومەتی جەرابلۆسن لە رۆژئاوای لیبیا کردۆتە ئامانجی مووشەکەکانی خۆیان .
لیوا محەممەد مەنفور ، بەرپرسی چالاکی هیزی ئاسمانی لیبیا لە چاوپێکەوتنێکی تیڤی ( العربیە ) و ( الحدث ) گووتی : هێزەکانی ئاسمانی ئێمە تا ئێستا ١٣ جار بنکەی سەربازی ئیسلامگەراکانی مسراتەیان بۆردوومان کردووە کە لە لایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن .
لە کۆتاییدا دەڵێت : هێرشە ئاسمانیەکانمان بەو پەڕی سەرکەوتوویی کۆتاییان پێهاتووە