مەترسی داڕمانی ئابووری عێراق لە ئارا دایە

 

 

ڕێکخراوێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت داڕمانی ئابووری عێراق هۆشداری تایبەتی دەوێت ، چوونکە لە ماوەی ٧ ساڵدا کێشە سیاسی و ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە ٣٦ ملیارد دۆلاریان خەسار هەبووە و قەرزی کەلەکە بووش هەروا زیاد دەکات

 

ڕێکخراوی ئۆنکتاد بۆ گەشەپێدان هەموو زانیاریەکانی لەم بارەوە بە بەڵگەوە خستۆتە ڕوو .

 

ئەوە هاوکاتە لە گەڵ یەکڕا بوونی زۆرێک لە پەرلەمانتارانی عێراقی کە پێیان وایە کێشەی تایفیەکانیش هۆکاری سەرەکین بۆ ئەم دۆخە .

 

ڕێکخراوی ئونکتاد لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت : لە ماوەی یەک ساڵدا عێراق ٤.٨٨٥ ملیار دۆلار زیانی بەر کەوتووە .

لە بەشێکی تردا بە ئاماژەدان بە ساڵەکانی ٢٠١٣ تا ٢٠١٨  دەنووسێت ، هۆکاری بەردەوامی جەنگ و تووندوتیژیەکان بوونەتە هۆکاری سەرەکی زیان گەیاندنی ئابووری  بە ڕێژەی ٣٦ ملیارد دۆلار بە عێراق و تا ئێستاش هەر وا بەردەوامە

Back to top button