چاودێری مافی مرۆڤ : ئازادی رادەربڕین لە ئێران تا دێت بەرتەسک دەکرێتەوە

 

 

 

جاوید ڕەحمان چاودێری ڕەوشی مافی مرۆڤ وەک نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەر ئێرانەوە لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە ئازادی ڕادەربڕین لە ئێران دەنووسێت ، رۆژ بەڕۆژئازادیەکان ،  بە تایبەت ئازادی رادەربڕین لە ئێران بەرتەسک دەکرێتەوە و گەمارۆکانیش کێشەی نا دڵنیایی لە سەر خواردن و دەرمان لە ئێران هێناوەتە ئاراوە .

 

ئەوە دوویەم ڕاپۆرتی جاوید ڕەحمانە لە ماوەی شەش مانگدا کە ئاراستەی نەتەوەیەکگرتووەکانی کردووە .

لەم ڕاپۆرتەدا کە رۆژی هەینی لە ماڵپەڕی فەرمی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاو بۆتەوە ، ڕاستەوخۆ باس لە ئازارو ئەشکەنجەی ئەوانە کراوە کە ویستوویانە ڕای خۆیان لە سەر دۆخی ئەمرۆی ئێران دەربڕن .

 

لە ڕاپۆرتی دووهەمی جاوید ڕەحمان ئاماژە بەوە دەکات ، دیسان داوای لە بەرپرسانی ئێرانی کردووە ڕاستەوخۆ بچێتە ئێران و لێکۆڵینەوە لە سەر دۆسیەی مافی مرۆڤ لە ئێران بکات ، بەڵام وەک ڕابردوو ئیزنیان نەداوە ، هەر بۆیە دەڵێت بۆ ئامادە کردنی ئەم ڕاپۆرتانە ، ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکانی مەدنی و فەرهەنگی یارمەتی و زانیاریان داوەتێ .

تەنانەت لە کۆتاییدا دەڵێت بۆ ئەوەی بتوانم سەردانی ئێران بکەم بە تەلەفۆن لە گەڵ چەند بەرپرسی ئێران قسەم کردووە

Back to top button