5 له‌ سوودەکانی خواردنی باینجان

باینجان یەکێکە لە سەوزە بەسوودەکان کە بڕێکی زۆر ڤیتامینات و پێکهاتەی تەندروستی تێدایە بۆ لەشی مرۆڤ و دەیپارێزێت لە زۆر نەخۆشی.

سوودەکانی باینجان لەرووی تەندروستیەوە:

1-یارمەتی کرداری هەرس دەدات، چونکە بڕێکی زۆر ماددە ریشاڵیەکانی تێدایە کە زۆر پێویستە بۆ لەش.

2-ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشی لەشیان دابەزێنن، باشترین خۆراک هەڵبژاردنی باینجانە، چونکە نابێتە هۆی زیادبوونی کێش.

3-بڕێکی زۆر پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە کە بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکان زیاد دەکات، بەتایبەت شێرپەنجە.

4-ئێسک بەهێز دەکات، بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر ئاسن و کالسیۆم.

5-لەش لە نەخۆشیەکانی کەم خوێنی دەپارێزێت، چونکە بڕێکی زۆر کانزا و ئاسنی تێدایە.

Back to top button