ئه‌و زانیاریانه‌ی نه‌تبیستووه‌ له‌سه‌ر كلاسیكۆ

خواكوڕك

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 3/12/2016 كاتژمێر 6:15 خوله‌ك له‌گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌فته‌ی سێزده‌مینی خولی ئیسپانیا هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ و ریال مه‌دید له‌ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.

هه‌ردوو یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ لیۆنه‌ل میسی و كریستیانۆی ریال مه‌درید زۆرترین ده‌سكه‌وتیان به‌ده‌ستهێناوه‌ و میسی له‌ كۆی 16 كلاسیكۆ 21 گۆڵی تۆمار كردووه‌ له‌به‌رامبه‌ردا رۆناڵدۆ له‌ كۆی 15 كلاسیكۆ 16 گۆڵی تۆمار كردووه‌.

سه‌باره‌ت به‌یاریه‌كه‌ی ئه‌مرۆ زۆرترین كه‌سایه‌تیه‌ وه‌رزشیه‌كان له‌مباره‌وه‌ لێدوان و كۆمێنتیان نوسیوه‌، جۆنیورس كوری دیگۆ مه‌ڕادۆناله‌ لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ده‌ڵێت، پێشبینی ده‌كه‌م ریال به‌ ئاستێكی به‌رز سه‌ركه‌وتوو بێت و كریستیانۆ رۆناڵدۆش ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات.

له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی یاریه‌كه‌دا 45 ‌هێلیکۆپتەر لە ئاسمانی یاریگەی کامپ نوو دەبن، 230 کەناڵ، رادیۆ و رۆژنامە رووماڵی یارییەکە دەکەن، پێشبینیش دەکرێت زیاتر لە 650 ملیۆن کەس لە سەرانسەریی جیهان راستەوخۆ سەیری یارییەکە بکەن..

Back to top button