وەزیری ناوەخۆی توركیا سەرۆكی شارەوانیەكانی ئامەد و وان و مێردینی دوورخستەوە

وەزیری ناوەخۆی توركیا سەرۆكایەتی شارەوانیەكانی ئامەد و وان و مێردینی بە تۆمەتی پەكەكە لە كارەكانی دوورخستەوە”.

كاتژمێری 5ی بەیانی ئەمرۆ 19ی 8ی 2019 وەزیری ناوەخۆی توركیا هەریەكە لە  عەدنان سەلجوق مزراکلی، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد، بەدیعە ئۆزگۆکچەئەرتان، سەرۆکی گەورە شارەوانی وان و ئەحمەد تورک ،سەرۆکی گەورە شارەوانی مێردین کە سەر بە هەدەپەن، لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.

لە جێگای ئەوان بەڕێوەبردنی گەورە شارەوانییەکانی ئامەد درا بە حەسەن باسری گوزەلئۆغڵو پارێزگاری ئامەد، گەورە شارەوانی مێردین درا بە مستەفا یامان، پارێزگاری مێردین و گەورە شارەوانی وان-یش درا بە محەممەد ئەمین بیلمەز پارێزگاری وان.

هەر بەگوێرەی زانیاری میدیاكانی توركیا درانگانی شەوی 18 لەسەر 19ی ئەمرۆ  هێزە ئەمنییەکان لە ئۆپەراسیۆنێکدا هەڵیانکوتایە سەر چەند شوێنێکی ئامەد و ژمارەیەک بەرپرس و ئەندامی هەدەپە و دەبەپە دەستبەسەرکران لەناویاندا،سەڤیم بیلیجی، ئەندامی دەستەی ناوەندی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان-دەبەپە، قادر ئینانر، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی هەدەپە لە ئامەد، شیار داغ، کارمەندی شارەوانی ئامەد، خەیری ئەتیەمەز و فقئاد یاڵچن، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی دەبەپەی ئامەد، محەممەد ئاکدۆغان، جەیلان ئارسڵان، پارێزەر گولیستان تاش، شاهین ساغڵام، ئەندامانی ئەنجوومەنی گەورەشارەوانی ئامەد موراد ئەمنیئۆغڵو، یاریدەدەری سکرتێری گشتی گەورەشارەوانی ئامەد، مەسعوود باغجک، ئەدیب بینبیر، مستەفا ئاکەنگین، مەحموود کۆرکماز، فەوای ئیشیک، ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوەندی هەدەپە، سەلدا باران، سەرۆکی هۆبەی سیاسەتی ژن لە گەورە شارەوانی ئامەد، بورهان کاراکۆچ و عەونیە تانریکولو، ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوەندی هەدەپە و چەند ئەندام و بەرپرسێکی دیکەی هەدەپە و دەبەپەش دەستبەسەرکران، لەگەڵ 23 كەسی تر لە شاری ئەدەنا بەتۆمەتی پەكەكە دەستگیركران”.

Back to top button