خانمان بەنهێنی ئەم جۆرە پیاوانەیان خۆشدەوێت
خانمان لە دڵیاندا چەندەها شتی شاراوەیان هەیە کە رەنگە پیاوان بە ئاسانی درکی پێ نەکەن، هەندێک هەڵسوکەوت و شێوازی دەرکەوتن هەیە کە بەلای خانمانەوە سەرنجراکێشە و وایان لێدەکات ئەو کەسەیان خۆشبوێت، ماڵپەری Candymag ئەو جۆرە پیاوانەی بڵاوکردۆتەوە کە خانمان بە نهێنی خۆشیان دەوێت.
یەکەم: ئەو پیاوانەی کە خواردن ئامادە دەکەن و گرنگی بە بەرامبەرەکیان دەدەن.
دووەم: ئەو پیاوانەی یاری لەگەڵ منداڵ دەکەن و گرنگی بە منداڵان دەدەن.
سێیەم: هەست بە بەرپرسیارێتی بکات.
چوارەم: لە کاتی کردنی هەڵەیەک داوای لێبوردن بکات، خانمان ئەو کەسانەیان بەلاوە پەسەندە کە یەکەمجار دەستپێشخەری دەکەن لە داوای لێبوردندا.
پێنجەم: کەسێکی رێکپۆش و شیک پۆش بێت، چونکە خانمان هەمیشە گرنگی بە شێوازی دەرکەوتن دەدەن.