مهكگۆرك نهێنیهك لهبارهی ئۆپهراسیۆنی موسڵ ئاشكرا دهكات
خواكوڕك
برێت مەكگورك نێردەی تایبەتی سەرۆك ئۆباما بۆ هاوپەیمانێتیی شەڕی دژی داعش لهبارهی ئۆپهراسیۆنی موسڵهوه رایگهیاند، کە ئەوە بەرهەمی پێشنیار و بۆچوونەکانی سەرۆک بارزانی بووە بۆتە هەوێنی سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکە.
له ههواڵێكی مالپهڕی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان هاتووه، ئهمرۆ شهممه 3/12/2016 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە برێت مەكگورك نێردەی تایبەتی سەرۆك ئۆباما بۆ هاوپەیمانێتیی شەڕی دژی داعش و شاندێكی یاوەری كرد کە لە دۆگڵاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و کێن گرۆس كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر و ژمارەیەك ڕاوێژكار پێکهاتبوو.
لە دیدارەكەدا نێردەی تایبەتی سەرۆك ئۆباما بۆ هاوپەیمانێتیی شەڕی دژی داعش، سوپاس و پێزانینی ئەمەریكای بۆ قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە و سەركردایەتیكردنی شەڕ و دەستپێشخەرییەكانی سەرۆك بارزانی دووپات كردەوە و دەستخۆشیی لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ سەرکردایەتیکردنی شەڕی تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش و پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستانی کرد.
هەر لەم دیدارەدا باس لە بەرەوپێشچوونەکانی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ كرا و بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕی تیرۆریستان لە پارێزگای نەینەوا تاوتوێ كرا و نوێنەری سەرۆک ئۆباما خۆشحاڵیی خۆی بەو هەماهەنگی و هاوکارییە پتەوەی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق خستەڕوو کە لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵدا هاتە ئارا و ڕایگەیاند کە ئەوە بەرهەمی پێشنیار و بۆچوونەکانی سەرۆک بارزانی بووە و بۆتە هەوێنی سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکە.
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكە ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی ناوچەكە و جەخت لەسەر هەماهەنگی و ڕاوێژی بەردەوامی هەردوولا کرایەوە.