بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی كێشە هەڵواسراوەكانی هەولێر و بەغدا شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات


بە مەبەستی بەدوا داچوون بۆ كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بڕیارە لێژنەیەك لە هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات .
فارس عیسا بەرپرسی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لەلێدوانێكدا رایگەیاند، بڕیارە بەمنزیكانە شاندەكەی حكومەتی هەرێم بچێتە بەغدا، بەڵام هێشتا بەدیاریكراوی كاتی سەردانەكە روون نییە و دیاریی نەكراوە كەی دەبێت.
نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا  لە بارەی ناوەڕۆكی گفتوگۆكان گوتی “چەندین كێشەی هەڵپەسێردراو لە نێوان هەردوولادا هەیە و هەرێم و بەغدا بۆ دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ ئەو كێشانەش بەدوای میكانیزمەكاندا دەگەڕێن، بۆ نمونە كێشەكانی بودجە، موچە، نەوت و غاز، ماددەی 140 و ناوچە كێشە لەسەرەكان”.
گوتیشی “ئێستا قسە و باس لەسەر بودجەی ساڵی 2020ی عیراق هەیە، بۆیە ئەوەش یەكێك دەبێت لە تەوەرەكانی جێ باس و گفتوگۆ”.
Back to top button