لیستی مووچەی سبەی بڵاو كرایەوە
بڕیارە سبەی مووچەی وەزارەتێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت و لە ئەگەری گەیشتنی پارەكەی بەغداش مووچەی كۆمەڵێك وەزارەت بەیەكەوە دابەش دەكرێت.
بهگوێرهی ئهو زانیارییانەی دهست “خواكوڕك” كهوتوون، بڕیارە سبەی سێ شەممه مووچەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.
لە زانیارییەكان ڕوون كراوەتەوە، بڕیارە پارەكەی بەغدا ئەمڕۆ بنێردێت بۆیە ئەگەر ئەمڕۆ پارەكە بگات بەیانی مووچەی شەش وەزارەت و شەش دامەزراوەی تەناهی دابەش دەكرێت و گۆڕانکاری لە خشتەی مووچە دەكرێت.
لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیراوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.