هەدەپە: ئەمڕۆ لە توركیا كودەتای سپی روویدا دژی دەوەستینەوە
دوای ئەوەی ئەمڕۆ بە بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی توركیا سەرۆكی شارەوانی هەریەكە لە دیاربەكر و مێردین و وان، كە براوەكانی هەدەپە بوون لە هەڵبژاردنەكانی رابردوو لە كار دووخرانەوە پارتی دیموكراتیكی گەلان رایگەیاندووە كە لە توركیا كودەتای سپی روویدا و دژی ئەو بڕیارە دەوەستنەوە.
سەزای تەمەللی ھاوسەركی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) رایگەیاند: “دژی بڕیاری دوورخستنەوەی سەرۆكی شارەوانییەكان دەوەستینەوەی و ئەو بڕیارە بڕیارێكی نایاساییە كودەتای سپیە بەسەر شەرعیەت و یاسادا كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ” دەسەڵاتی توركیا ناتوانێت وڵات بەڕێوەببات، بۆیە رەوایەتی بە توندوتیژی دەدات دووپاتی دەكەینەوە كە تا توركیا كێشەی كورد چارەسەر نەكات، ناتوانێ كێشەكانی دیكەی چارەسەر بكات”.