شاناز: كۆسرەت و پیرو پەككەوتەكانی دەوری لە كۆنگرەی داهاتوو دەنێرینەوە ماڵەوە

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو شاناز ئیبراهیم  ئەحمەد چەند نوسینێكی دژ بە كۆسرەت رەسول جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی بڵاوكردەوە, كە نەیتوانیووە ئیدارەی یەكێتی بدات, چەند بەر پرسێكی نزیك لە كۆسرەت رەسول لە نێو یەكێتی وەڵامی قسەكانی شانازیان دایەوە, بەڵام ئەمڕۆ جارێكی دیكە شاناز ئیبراهیم  رایگەیاندووە كە كۆسرەت رەسول و پیر و پەككەوتەكانی دیكە لە كۆنگرەی داهاتوو دەنێرینە ماڵەوە.
شاناز ئیبراهیم, كە خوشكی هێرۆی هاوسەری مام جەلالە لە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ  ژماریەك میدیا كاری یەكێتی رایگەیاندووە, پێم سەیرە هەندێك كەس تا ئێستا كە تەنها بۆ بەرژەوەندی ماددی بەیەكێتی یەوە ماون تێریان نەخواردووە, با ئەوانە سەیری رابردووی خۆیان بكەن بزانن چیان كردووە لە بەرامبەردا چیان لە یەكێتی بەدەست هێناوە.

هەروەها شاناز گوتوشیەتی:”  بەشێك لە سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی یەكێـتی, یەكێتیان بەو قۆناغەی ئێستا گەیاندووە دەسەڵاتیان بەدەستەوە گرتووە كەچی هیچیشیان نەكردووە, تەنانەت جارجار رێگری لە ئازادی بیرو رای نێو یەكێتی دەكەن كە كلتورێكی مامە بۆ ئێمە ماوەتەوە, ئەوانەی بەو شێوەیە  رێگری لە خوێنی تازە دەكەن, لە كۆنگرەی داهاتوو ئاوت دەبن, زۆر بە روونی دەیلێم جێگری سكرتێری یەكێـتی پیر و پەككەوتەكانی  دەوری لە كۆنگرەی داهاتوو دەبێت بچنەوە ماڵەوە.
Back to top button