سروە عەبدولواحید ئامادەكاری دەكەم بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق خۆم كاندید دەكەم

دوای ئەوەی سروە عەبدولواحید پەرلەمانتاری پێشوی بزووتنەوەی گۆڕان لە سەر لیستێكی عەرەبی خۆی كاندید كرد بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق بەڵام نەیتوانی سەركەوتن بەدەست بهێنێت, لە ئێستادا لەگەڵ جولانەوەی نەوەی نوێ‌ كاردەكات.
سروە عەبدولواحید, بە مالپەری غەدای عێراقی راگەیاندووە لەگەڵ شاسواری برام لە جولانەوەی نەوەی نوێ‌ پڕۆژەمان دەبێت بۆ كوردستان و عێراق, دڵنیام لە هەڵبژاردنی داهاتوو نەوەی نوێ‌ كورسی زیاتر دەبات لە ئێستادا كاردەكەین بۆ بەدەست هێنانی دەنگی لە هەڵبژاردنی داهاتوو, بەدڵنیایی كاندید دەبمەوە

سروە عەبدولواحید راشیگەیاندووە, سلاو رێزم بۆ هەموو گەلی عێراق دەمێكە لە میدیاو شاشە دووركەوتوومەوە, دڵنیابن بە هێزەوە دەگەڕێینەوە ناو پرۆسەی سیاسی و لە سایەیی ئەو دیموكراسیەی كە شیعە لە عێراق هێناویەتە ئاراوە, عێراق سەقامگیر ترو دیموكراسی تر دەكەین.
Back to top button