جوتیار عادل: عێراق زیاتر لە داهاتی 250 هەزار بەرمیل لە بەشە بودجەی هەرێم دەبڕێت

دوای ئەوەی لە رابردوو حكومەتی عێراق بە بیانووی رادەستنەكردنی نەوت, لە بوودجەی گشتی هەرێم پشكی هەرێمی كەمكردەوە, وتەبێژی حكومەت رایدەگەیەنێت, عێراق زیاتر لە داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت, داهاتی هەرێمی بڕیوە
جوتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، شایستەی دارایی و پشكی هەرێم لە بودجەی ئیتیحادیدا، 12.84 ترلیۆن دینارە، بەڵام بەغدا تەنیا 5.44 ترلیۆن دینار لە ماوەی ساڵێكدا بۆ هەرێم دەنێرێت, بەمش پارەی لە بودجەی هەرێم دەبڕێت زیاترە لە داهاتی 250 هەزار بەرمیل.
روونیشیكردەوە، هەرێمی كوردستان ئامادەیە ئەو بڕە نەوتە رادەستی بەغدا بكات و لە بارەی بڕینی داهاتی هەرێم داوایەكمان ئاراستەی عێراق كرد خۆشبەختانە تێگەیشتنی ئەرێنی لە بارەی ئەو پرسەوە هەیە.
Back to top button