جەهەپە: حكومەتی توركیا بە لەسەر كارلادانی سێ‌ سەرۆك شارەوانی ئەوجارە لە بری دیموكراسی فاشیستی هەڵبژارد


دوای ئەوەی ئەمڕۆ حكومەتی توركیا بە بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە سێ‌ سەرۆك شارەوانی كە كاندیدی هەدەپە بوون لە كار لادا , ئۆپۆزسیۆنی توركیا بە توندی دژ بەو بڕیارەی حكومەت هاتە دەنگ, دەڵێن دەسەڵاتێكی فتشیت و دژ بە دیموكراسی حوكمی توركیا دەكات.


ئۆزگوور ئۆزێل سەرۆكی فراكسیۆنی جەهەپە لەناو پەرلەمانی توركیا لە پێگەی خۆی لە تویتەر هێرشی توندی كردە سەر حكوومەت و بە فاشیست ناوی برد نوسیویەتی دەسەڵاتی ئەكەپە لە توركیا، ئەمجارە دیموكراسی هەڵنەبژارد، بەڵكو فاشیستبوونی هەڵبژارد .


دەسەڵاتی توركیا بە لەكارلادانی سەرۆك شارەوانیەكانی ئامەد، مێردین و وان، بوونی خۆی لەناو كایەی سیاسی خستە ژێر پرسیارەوە و دەرگای بە ڕووی گفتوگۆیەكی گرنگ كردەوە.

Back to top button