زەرەیف لە فینلەندا : ئێران مەیلی دانووستانی لە گەڵ ئەمریکا نییە

 

محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی دووشەممە لە گەڵ سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی فینلەندا کۆبۆوە .
زەریف شەوی ڕابردوو لە گەڵ شاندێکی دیپلۆماتی گەیشتە هیلسنگی پایتەختی فینلەندا .

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتی کۆبوونەوە لە گەڵ ” پکا هاویستوو ” وەزیری دەرەوەی فینلەندا گووتی : ئێران هیچ مەیلی نییە لە گەڵ ئەمریکا بکەوێتە دانووستانەوە ، هەر جۆرە نێونجیگەری لە نێوان ئێران و ئەمریکاش تەنیا کاتێک سەر دەگرێت کە ئەمریکا بگەرێتەوە ناو ڕێکەوتنی ئەتۆمی .

Back to top button