كۆبوونەوەكانی شاندی پارتی بۆ كاتێكی نادیار دواخران
خواكوڕك
دوای كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئیسلامیه‌كان و مه‌سیحی و چه‌ند حزبێكی دیكه‌ی سیاسی له هه‌فته‌ی رابردوو، بڕیاربوو ئه‌م هه‌فته‌یه شانده‌كه‌ی پارتی له سلێمانی بێت، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی نێوان باڵه‌كانی یه‌كێتی لەناوەخۆ و لەگەڵ گۆڕان، كۆبوونه‌وه‌كان بۆ كاتێكی نادیار دواخران.
وابڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە 3/12/2016 شاندی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی، سەردانی شاری سلێمانی بكات و لەگەڵ هه‌ریه‌كه له یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان به‌جیا كۆببێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی كۆنه‌بوونه‌وه‌ی باڵه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا، كۆبوونه‌وه‌كان بۆكاتێكی نادیار دواخراون.
به‌پێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك، دوای ئه‌وه‌ی نه‌وشێروان چه‌ند نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز بۆ هێرۆخان ده‌نێرێت له‌باره‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ پارتی و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ رێكه‌وتنی نێوانیان، هێرۆ و باڵی زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی به ترسه‌وه هه‌نگاوه سیاسیه‌كانیان ده‌نێن به‌تایبه‌ت له‌پرسی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی.
بڕیاربوو ئه‌مرۆ كاتژمێر 10:00 هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی یه‌كێتی له بینای مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە دەستپێبکات و پاشان وه‌ڵامی داوای شانده‌كه‌ی پارتی بدرێته‌وه سه‌باره‌ت به‌كاتی به‌كۆبوونه‌وه‌كه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام.
هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كانی خواكوڕك هه‌ردوو باڵی (ناوەندی بڕیار‌و باڵی دەسترۆیشتوو) له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه بۆ گه‌یشتن به رایه‌كی هاوبه‌ش، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كان بێ ئه‌نجام بوون.