کریستیانەکانی بەرواری باڵا گوندەکانیان چۆڵ دەکەن
جێگیر بوونی هێزەکانی پەکەکە لەو ناوچانەو بەردەوامی بۆردومانەکانی تورکیا لە ناوچە سنووریەکان ، کریستیانەکانی بەرواری باڵا ناچار دەکات گوند و ماڵ و حاڵی خۆیان چۆڵ کەن بۆ ئەوەی گیانی خۆیان و ماڵ و منداڵیان پاریزراو بێت .
هاوکات داوا لە هێزەکانی پەکەکەو تورکیا دەکەن با کێشەو ناکۆکی سیاسی و سەربازی خۆیان بەرنەوە ناو تورکیا و ئەم گوندانە نەکەنە مەیدانی جەنگ .
بە پێی زانیاریەکانی دەست خواکورک تا ئیستا بە هۆکاری بوونی هێزەکانی سەر بە پەکەکەو بۆردوومانی تورکیا لە 25 گوندی ئەم دەڤەرە کەهەموو کریستیانن ، گوندەکانی وەکو ، گری ، هێسێ ، مێرگا جویا ، مەلختە ، خووارە ، سەردەشت ، تشێشی و تیشەمبێ ، ئەیاتی چۆڵ کراوون و چۆڵکرانی ئەوانیتریش ئەگەری زۆری هەیە .