حكوومهتی ههرێمی کوردستان بەفەرمی داوایهك ئاراستهی پهكهكه و توركیا دهكات
دهقی راگهیهندراوهكه
داوا لە حکومەتی تورکیا و چەکدارانی پەکەکە دەکەین نەبنە هۆی زیانگەیاندن بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
بەداخەوە ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە بناری قەندیل چەند هاووڵاتییەک برینداربوون و زیانی ماددیشی لێکەوتەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا هاوخەمی لەگەڵ زیانلێکەوتووانی ئەو ناوچەیە دەردەبڕێت و نیگەرانە لەو بۆردومانە، داواش دەکات سەلامەتی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بپارێزێرێت و نابێت هاووڵاتیانی هەرێم ببنە ئامانجی بوردومان. لەهەمانکاتدا داواش لە چەکدارانی پەکەکە دەکەین رەچاوی دۆخی ھاووڵاتیانمان و تایبەتمەندیی ھەرێمی کوردستان بکەن و چیتر نەبنە هۆکاری زیانگەیاندن بە ھاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
19 ی ئابی 2019