عومەر حەسەن ئەلبەشیر 90 ملیۆن دۆلاری لە پاشای سعودیـا وەرگرتووە

 

 

بەرپرسێکی پـۆلیسی سودان ئاشکرای دەکات  سەرۆکی دەست بەسەرکراوی پێشووی سودان لە یەکەم لێپێچینەوە ودادگایی کردنیدا  دانی‌ناوە بەوەی 90 ملیۆن دۆلاری لە محەمەد بن سەلمان پاشای عەرەبستانی سعودیـا وەرگرتووە

.

بەشێرئەمڕۆ وەک یەکەم ئامادەبوونی لەدادگای خەرتووم  گوتوویەتی ئەم پارەیەی لە ڕێگەی نێردەی تایبەتی پاشای سعوودیاوە بە دست گەیشتووە ،.

 

پـێشتر عەلا عەبدوڵڵا، کاربەدەستی پـۆلیس بەشی نەهێشتنی گەندەڵی و لێکۆڵینەوەی دارایی گوتبووی  بەشیر تاوانبارە بە وەرگرتنی پارەی بیانیوەک بەرتیل بۆ ئامانجێکی نادیار .

 

لە کاتی دەستگیرکردنی حەسەن بەشیر لە ماڵەکەیدا 113 ملیۆن پارەی کاش دەستی بەسەردا گیرابوو .

Back to top button