پێنچ خاڵ لە گەوهەرەکەی دابەزاندنی کێشی لەش بزانە

بەپێی توێژینەوەیەک دەرکەوتوە لیمۆ گرنگترین سەرچاوەی دابین کردنی ڤیتامینە کە گرنگیەکی زۆری بۆ لەش هەیە هەروەها بە هۆی بونی دژە بەکتریا و دژە ڤایرۆس تێیدا سیستەمی بەرگری لەش زیاد دەکات بۆ دورکەوتنەوە لە نەخۆشیەکان.

شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە خواردنەوەی ئاوی لیمۆ ئەم سودانەی هەیە :

١- خواردنەوەی ئاوی لیمۆ لە بەیانیاندا یارمەتی دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش دەدات.

٢- هەروەها بە تێکەڵ کردنی لەگەڵ ئاو و هەنگوین چەوری لەش دەتوێنێتەوە ، کەهۆی پێکهاتەکەیەوە وادەکات کەمتر هەست بە برسێتی بکەیت و درەنگتر ئارەزوی خواردن بکەیت.

٣- بەهۆی بونی پۆتاسیۆم لە لیمۆدا پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە و وادەکات دوربکەویتەوە لە سترێس و قەلەقی و باشتر بخەویت ،کە بەم جۆرە پەستانی خوێن رێک دەخات.

٤- لیمۆ پێستت دەپارێزێت لە چرچبوون و زیپکە وپەڵەی دەم و چاویش کەم دەکاتەوە.

٥- هەروەها یارمەتی هەرس دەدات و لەش پاک دەکاتەوە لە مادە زیان بەخشەکان.

Back to top button