چوار لە سوودەکانی خواردنی خۆخ بۆ تەندروستی

میوەی خۆخ دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامین و ڕیشاڵەکان، تەنھا پێداویستییەکانی خۆراکی بۆ لەش دەستەبەر ناکات، بەڵکو چارەسەری کۆمەڵێک کێشەی تەندروستی و نەخۆشی دەکات.

بۆیە لەم وەرزەدا شەش ھۆکار بوونیان ھەیە بۆ ئەوەی میوەی خۆخ بخۆن:

*گیراوەی خۆخ تایبەتمەندییەکی لە خۆگرتووە فەرمانەکانی گورچیلە و میزەڵدان بەرەو باشبوون دەبات، کاتێکیش بەشێوەیەکی ڕێکوپێک دەیخۆنەوە، دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی زیانەکانی نەخۆشی گورچیلە.

*یەکێک لە سوودە دیارەکانی بریتییە لە بەھێزکردنی ماسولکەکانی دڵ و چالاک کردنی سوڕی خوێن، ئەمەیش لەئەنجامی ڕێکخستنەوەی پاڵەپەستۆی خوێن و کۆلیسترۆڵی لەش دەبێت، بەم ھۆیەوە ناھێڵێت موولولەکانی خوێن ڕەق بن.

*ئەم میوەیە بڕێکی زۆر لە ماددەی ئاسنی تێدایە، بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کە ڕێژەی خوێنیان لە ئاستی پێویستدا نییە.

* بەھۆی ئەوەی بڕێک زۆر ئاوی لەخۆگرتووە، کالۆرییەکی کەم دەدات بەلەش، بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کەکێشیان کەم دەکەنەوە، ھەروەھا بەھۆی بوونی ماددە ڕیشاڵییەکان وا دەکات بۆ ماوەیەکی درێژ ھەست بە تێربوون بکەن.

 

Back to top button