ڕێگەی نێوان دوو شار داخرا
بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە رێی هاتوچۆی نێوان دەربەندیخان بۆ سلێمانی و هەروەها كەلار بۆ سلێمانی داخراوە.
ئهمڕۆ سێ شهممه 20/8/2019، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رای گەیاندووە، بەهۆی ڕووداوێكەوە ڕێی سلێمانی- دەربەندیخان لەسەر شاخی بەرانان ماوەی سەعاتێكە داخراوە.
ڕوون كراوەتەوە، لە سەر ڕێی دەربەندیخان – سلێمانی لەسەر شاخی بەرانان كە تێیدا ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر كۆنترۆڵی لە دەست داوە و خۆی كێشاوە بە پەرژینی ڕێیەكەدا و پاشان لەسەر ڕێیەكە مەقەستی كردووە و ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی شۆفێران و هاووڵاتییانی ڕێیەكە دروست كردووه، هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تیمەكانی هاتوچۆی شارۆكەی دەربەندیخان لە هەوڵی ڕێكخستنی هاتوچۆی شۆفێران و كردنەوەی ڕێیەكەدان.
ئەو ڕووداوە لە كاتێكدایە پێشتر بەرپرسانی هاتوچۆ هۆشدارییان دابوو لە خێرا لێخوڕینی شوفێران لە ڕێیەكانی دەرەوەی شار كە دەبێتە هۆی دروستبوونی ڕووداوەكانی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان.