پەكەكە لە باشوری كوردستان بە بۆردوومانی فرۆكەی جەنگی توركیا دوو گەریلامان گیانیان لەدەست داوە
لیستێكی تر هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگەی سەر بە پەكەكە، بڵاو كرایەوە، تێدا باس لە گیان لەدەست دانی دوو گەریلای تر دەكات لە ناو باشوری كوردستان كە بەهۆی فرۆكەی جەنگی توركیا گیانیان لەدەست داوە”.
لە راگەیاندراوێكدا هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە رایگەیاندووە”لە ئەنجامی بۆردوومانکردنی پێگەیەکی پەکەکە لە چیای گارە لە باشووری کوردستان، دوو گەریلا بەناوەکانی مەتین ئاکگول بەنازناوی “کەندال” کە لەدایکبووی 1990ـە لە پارێزگای وان و محەممەد یڵدز بەنازناوی “سەردەم” لەدایکبووی 1996ـە پارێزگای سێرت لە باکووری کوردستان گیانیان لەدەستدا.
هەروەها هەپەگە وێنەی هەردوو گەریلاکەیان بڵاوکردووەتەوە و هەروەها پێشتر وەزارەتی بەرگری توركیا گیان لەدەستدانی چوار گەریلای پەکەکە لە ناوچەی گارە راگەیاندبوو.