سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه
وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەکات و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیادا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه سه‌رۆكوه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌هدی پێشوازیكردووه له وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگرێت كرامپ كارێنباوێر و شاندی یاوه‌ری.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هیچ زانیاری و ورده‌كارییه‌ك سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگرێت كرامپ كارێنباوێر له ئوردنه‌وه به‌سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا.
دوێنێ دووشه‌ممه ئه‌نگرێت كرامپ كارێنباوێر به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی هێزه‌كانیان له ئوردن سه‌ردانی عه‌ممانی كردبوو.