وەزارەتی تەندروستی جۆرە دەرمانێك بۆ سهرجهم نهخۆشخانهكان دابین دهكات
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومهتى ههرێمى كوردستان ڕای دەگەیەنێت، كە پێكوتە (دهرزی)ی ATNی دژە گوزاز بۆ سەرجەم نەخۆشخانەكان دەبین كرا.
د. محەمەد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ماوەی چەند مانگێكە پێكوتەی ATNی دژە گوزاز (anti-tetanus) لە نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان نەمابوو، ئێستا ئەو جۆرە پێكوتەیە بۆ سەرجەم نەخۆشخانەكان و بەشی فریاكەوتنەكان لە هەرێمی كوردستان دابین كرا، ئەو جۆرە پێكوتەیە بەكار دەهێنرێت بۆ بریندارانی ڕووداوی هاتوچۆ، گوللە، برینی ئاسن و بزمار و برینی قووڵ“.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی باسى لهوهش كردووه، كە ئێستا سەرجەم نەخۆشخانەكان دەتوانن لە كۆگاكانی دەرمانی پارێزگاكان، پێكوتەی ATNی دژە گوزاز وەربگرن.