حزبی دیموكرات: ئێرانی هێزێكی زۆری هێناوەتە سەر سنوری هەرێمی كوردستان
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، لە زاری بەرپرسێكی ئاشكرا كردووە كە ئێران هێزێكی زۆری بە چەك و جبەخانەی زۆرەوە هێناوەتە سەر سنوری هەرێمی كوردستان”.
كاوە بەهرامی فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگەی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران(حدكا) لە لێدوانێكی میدیایی دا رایگەیاندووە، كۆماری ئیسلامی ئێران هێزێكی زۆری لە ناوچە سنورییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان كۆكردۆتەوە، كە چەك و جبەخانەی زۆریان پێیە”.
هۆكارەكەشی ئاشكرا دەكات ئەو بەرپرسە و دەلێت، كە هۆكاری هێنانی ئەو هێزانە بەهۆی گەرانەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی رۆژهەڵاتی كوردستانە بۆ ناو خاكی رۆژهەڵاتی كوردستان و هەروەها نارەزایەتی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە و دەشلێت ئێران ترسێكی زۆری لە خەڵك هەیە و دەشلێــ” كۆماری ئیسلامی ئێران”دهترسێت خهڵکی ڕاپەڕن، بۆیه سنوورهکانی بههێز پڕکردووەتەوە و له ههمهدان و ئازربانجان و ورمێ دووباره هێزی تازهی هێناوهتهوه بۆ ئهو ناوچانە“.