ناتانیاهۆ ئێمە كۆگاكانی چەكی ئێرانمان لە بەغدا تەقاندەوە
دوای ئەوەی ئەمڕۆ بنیامین ناتانیاهۆ سەردانی ئۆكرانیای كرد, لە سەردانەكەیدا نا راستەوخۆ بەر پرسیارێتی تەقاندنەوەی كۆگاكانی چەكی سوپای پاسداران و حەشدی شەعبی لە بەغدا وە ئەستۆگرت.
بنیامین نەتنیاهۆ لەبارەی پەیوەندیی ئیسرائیل بە بۆردومانكردنی بنكە سەربازییەكەی بەغدا، رایگەیاندووە، ”ئێران لە هیچ سووێنێك پارێزبەندی نییە و لە هەر كوێ پێویست بێ، لیی دەدەین“.
چاودێرانی عێراق لە ماڵپەڕەكانی ئەو وڵاتەوە باس لەوە دەكەن، كە ئەو لێدوانە ناڕاستەوخۆ داننانە بەوەی فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل هێرشەكەیان ئەنجام داوە.
رۆژی 12-8-2019، چەند تەقینەوەیەك لە بنكەی سەربازیی سەقەر لە بەغدا روویان دا و دواتر بەرپرسانی ئەو وڵاتە رایانگەیاند، كە فڕۆكەی نەناسراو بۆردومانی بنكەكەی كردووە.