سەرۆكی هەرێم: بەم نزیكانە فەرمانی دەست بەكاربوونی مستەفای سەید قادر و شێخ جەعفەر وەك جێگرانی سەرۆكی هەرێم دەردەكات


دوای ئەوەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان كاندیدانی خۆیان بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان یەكلایی كردەوە, چاوەرواندەكرێت سەرۆكی هەرێم فەرمانی دەست بەكاربوونیان دەربكات,
میدیاكانی گۆڕان ئاشكرایانكردووە كە حزبەكەیان مستەفی سەید قادر وەك جێگری سەرۆكی هەرێم دیاری كردووە,  هەروەها یەكێتیش شێخ جەعفەر شێخ مستەفای كاندید كردووە.
چاوەڕوان دەكرێت لە ئایندەیەكی نزیكدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەرمانی دانانی هەریەك لە شێخ جەعفەر و مستەفای سەید قادر لە پۆستەكانیان دەربكات و دەسەڵاتەكانیشیان دیاری بكات.
Back to top button