سەرۆك وەزیرانی عێراق: سوپا لە شارەكان دەكشێنینەوە دۆسیەی ئەمنی رادەستی پۆلیس دەكەین


دوای ئەوەی لە چەند ساڵی رابردوو بە هۆی شەڕی داعش سوپای عێراق هاتنە سەنتەری شارەكان و دەستیان بەسەر دۆسیەكانی ئەمنی شارەكان داگرت, لە ئێستادا سەرۆك وەزیران لە هەوڵدایە كە كە دۆسیەی ئەمنی شارەكان بداتەوە پۆلیس.
لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگری عێراق بەیاننامەیەكی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە “وەزیری بەرگری و فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی رێوشوێنەكانی كشانەوەی سوپا لە ناو شارەكان و رادەستكردنی دۆسێی ئەمنی ناو شارەكان بە وەزارەتی ناوخۆ گفتوگۆیان كردووە.
وەزارەتی بەرگری راشیگەیاندووە مەبەست لە كۆبوونەوەكە  جێبەجێكردنی بڕیارەكەی عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق بووە كە  دۆسێی ئەمنی شارەكانی عێراق دەكەوێتە دەست هێزە جیاوازەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق”.
Back to top button