لە توركیا تەنها لەیەك هەفتەدا 600 ئەندامی هەدەپە دەستگیركراون

 

دوای ئەوەی توركیا هەڵمەتێكی رەشبگیری ئەندامانی هەدەپەی دەست پێكرد و دوێنیش سەرۆكی سێ‌ شارەوانی لە باكوری كوردستان لەسەر كار لادا, بەرپرسێكیی هەدەپەش رایدەگەیەنێت لە یەك هەفتە 600 ئەندامی هەدەپە لە لایەن توركیا دەستگیركراون.
سەزایی تەمەللی  هاوسەرۆكی هەدەپە گوتی: “توركیا بەبێ چارەسەركردنی پرسی كورد، ناتوانێ پرسی دیموكراسی چارەسەر بكات. كۆبوونەوەمان لە زەمینەیەكی دیموكراسییانە لەم سۆنگەیەوە گرنگە.
هاوسەرۆكی هەدەپە گوتیشی :” دەسەڵات و دەوڵەتی بەبێ چارەسەری بەخێودەكرێت و هەوڵدەدات بەم بێ چارەسەرییە پێگەی خۆی تۆكمە بكات. ئەمڕۆ دەكرێ هۆكاری ئەو پەلامارانەی دەكرێنە سەر شارە كوردییەكان ببینین. لە توركیادا ئیدی دیارە كێ لایەنگری چارەسەرە و كێ لایەنگری بێ چارەسەرییە. ئەمە فۆتۆگرافێكی روون و ئاشكرایە و تەواوی پارت و لایەنەكانی توركیا دەتوانن بڕیاری لەسەر بدەن”.
هەروەها راشیگەیاندووە كە لە ماوەی تەنها یەك هەفتە وزیاتر لە 600 ئەندام و لایەنگری هەدەپە دەستگیركراون.

 

Back to top button