بە هۆی پابەند نەبوونی فەرمانبەران بە بڕیارێكی حكومەت بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی 27 فەرمانبەری سزادان

دوای ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری رێكخستنەوەی دەوامی فەرمانبەرانی دەركرد, لەم چوار چێوەیە بەهۆی پابەند نەبوونیان بەڕێوە بەرایەتیەك لە سلێمانی 27 فەرمانبەرانی خۆی سزا دەدات.
بە پێی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كشتوكاڵی سلێمانی كە وێنەیەكی‌ دەست (خواكوڕك) كەوتووە، بە فەرمانێك كە لە ڕۆژی 2019/8/19 دەرچووە، بەهۆی پابەندنەبوون بە كاتی دەوامەوە، سزای 27 فەرمانبەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەی دەركرد.
لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە، كە بەهۆی پابەندنەبوون بە كاتی دەوامەوە لە (8 ی بەیانی بۆ 3ی پاشنیوەڕۆ) سزای ئەو فەرمانبەرانە دراوە بەبڕینی‌ مووچەی‌ ئەو ڕۆژەیان

 

 

Back to top button