رووسیا: هەڕەشە لە توركیا دەكات و دەڵێت هێڕش بكەن بە توندرترین شێوە وەڵامتان دەدەینەوە
دوای ئەوەی توركیا رایگەیاند كە لە ناو خاكی رۆژئاوای كوردستان ئۆپەراسیۆنی خۆرهەڵاتی فورات دەست پێدەكەن,وەزیری دەرەوەی رووسیا هەڕەشە لە توركیا دەكات و رایدەگەیەنێت، كە وەڵامی هەر دەستدرێژییەك دەدەنەوە.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا بە سكای نیوزی رایگەیاندووە، سەربازی رووسی لە پارێزگای حەلەب لە باكووری رۆژئاوای سووریا هەن, ئەگەر توركیا بنكە سەربازییەكانمان بكاتە ئامانج، بە توندی وەڵام دەدەینەوە.
چەند رۆژێكە سوپای توركیا لەشكركێشی بۆ سنووری پارێزگای حەلەب كردووە و سوپای رووسیاش پاڵپشتیی رژێمی سووریا دەكات و داوای دەرچوونی ئەو هێزە توركییانە دەكات.