بەشار كیكی: ئەگەر یاسای بەناچاری كردنی سەربازی پەسەندكرا ئەو یاسایە هەرێمی كوردستان ناگرێـتەوە
دوای ئەوەی لێژنەی یاسادانانی عێراق پڕۆژەی سەربازی ناچاری ئامادەكرد بۆ ئەوەی لە عێراق جارێكی دیكە سەربازی ناچاری بگەڕێتەوە پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت ئەو یاساییە لە هەرێمی كوردستان جێبەجێناكرێت.
بەشار كیكی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا دەڵێت:” هەرێمی كوردستان ناچار نییە یاسایی سەربازی ناچاری جێبەجێی بكات، ئەو بابەتە پێویستی بە دیراسەی قوڵە و بارودۆخی عیراق رێگە بەوە نادات ، دژی بە سەربازكردنی كۆمەڵگاین “.
هەروەها گوتیشی “پێویستییەكی زۆر بە گەشەپێدانی دامەزراوەكانی دەوڵەت و بنیادنانەوەی هەیكەلیان هەیە نەك بیركردنەوە لەدابینكردنی هەلی كار بۆ گەنجان لەرێگەی سەربازیكردنی ناچارییەوە، چونكە ئەوە بەهەلی كاری راستەقینە هەژمار ناكرێت”.