رژێمی سوریا هێڕشی كردە سەر خانشیخون و ئۆپۆزسیۆن شارەكەی چۆلكرد
دوای ئەوەی رژێمی سوریا هێڕشی كردە سەر ناوچەی خانشەیخون و رەیف كە لە ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بوو, راونگەی سوری ئاشكرای دەكات كە ئۆپۆزسیۆن لە خانشیخون و ریف كشایەوە.
رێكخراوی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ كە بارەگاكەی لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە، ئاشكرایكرد پاش هێڕشێكی بەرفراوانی رژێمی سوریا بۆسەر ناوچەی خان شەیخون, شەوی رابردوو ئۆپۆزسیۆنی سوریا و چەكدارانی دەستەی تەحریری شام (جەبهەتولنوسرەی پێشوو) و چەند گروپێكی تری ئۆپۆزسیۆن لە شاری ستراتیژی خان شەیخون و ریفی باكووری حەما كشاونەتەوە.
رامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری رێكخراوی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: “لە ئێستادا هێزەكانی رژێمی سوریا كێوماڵی شاری خان شەیخون دەكەن”.