زەریف : لە ڕێگەی کوێتەوە پەیامی تایبەتی خۆمان ئاراستەی سعوودیا کردووە

 

 

ئێران بۆ جارێکی تریش ئامادەیی خۆی بۆ چارەسەری کێشەکانی ناوچەیی و دانووستان لە گەڵ سعوودیا دەربڕی کە یەک لە دژبەرانی ناوچەیی ئێرانە .

ئامادەیی دەربڕینی ئێران بۆ دەست پێکردنەوەی دانووستانەکان لە گەڵ ریاز یەک لەو پرسانە بووە کە وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانیدا بۆ سوید و کۆبوونەوە لە گەڵ ئێرانیەکانی دانیشتووی ئەوێ باسی کردووە .

 

ئاژانسی تەسنیم سەر بە دەسەڵاتی ئێران لە ڕاپۆرتە هەواڵێکدا قسەکانی محەمەد جەواد زەریفی تاوتوێ کردووە  کە لە کۆبوونەوەی لە گەڵ ئێرانیەکانی سوید باسی کردووە .

لە بەشێکی ئەو ڕاپۆرتەدا باس لە گومانەکانی سعوودیا دەکات و دەڵێت سعوودیەکان باوەڕیان بە قسەکانی زەریف نییە و پێیان وانییە ئەو لە پێگەی بڕیاردان دا  بێت .

Back to top button