دیسان کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی حەشدی شەعبی کرایە ئامانج و تەقێندرایەوە
سەرچاوە هەواڵیەکانی عێراقی لە زمان بەرپرسێکی کاتیبەکانی ئیمان عەلی سەر بە حەشدی شەعبی ئاشکرای دەکەن ، لە سنووری دیالە لە پارێزگای سەلاحەدین بۆ جارێکیتریش کۆگای چەک و تەقەمنی حەشد کراوەتە ئامانجی مووشەکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نەناسراوەکان و تەقێندراوەتەوە .
ئەوە هاوکاتە بۆ لەبەر چاو گرتنی هەڕەشەکانی بنیامین نتانیاهوو کە پێشتر گوتبووی هێزەکانی ئێرانی و هاوپەیمانەکانی لە هیچ شوێنێک پاریزراو نابن لە بەر رەهێڵەی مووشەکەکانی ئیسرائیل
چەند رۆژێکیش پێشتر کۆکایەکی تری چەک و جبەخانەی حەشدی شەعبی لە بەغدا هەر بەم شێوەیە پێکراو بوو بە سووتمان ، ئەوانیش ئیسرائیل و ئەمریکایان تۆمەتبار کرد بۆ ئەم هێرشە نادیارانە .