ئەمریکا بەو پەڕی تواناوە لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە گووشار دەخاتە سەر ئێران

 

ئاژانسی هەواڵی ئاڵمانیا باس لە ئامادەبوونی مایک پۆمپیۆ ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکات لە ئەنجومەنی ئاسایش لە نیۆیۆرک کە بڕیارە کاتژمێر 21 بە کاتی ئەورووپای ناوەندی ،پرسێکی تایبەت بە ئێران تاوتوێ بکرێت .

 

هەمان سەرچاوە لە زمان برایان هۆک ، بەرپرسی پەڕاوی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەنووسێت ، پۆمپیۆ بە نیازە سەبارەت بە درێژکردنەوەی گەمارۆکانی فرۆش و کڕیاری چەک بە ئێران و قەدەغە کردنی سەفەری 23 کەسی ئێرانی قسە بکات .ئەگەر بێت و پلانی ئەمریکا سەرنەگرێت ، بە پێی ڕێکەوتنی ئەتۆمی قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بە ئێران لە ساڵی 2020 کۆتایی پێدێت .

Back to top button