10 ملیۆن دۆلار بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگاو بانی سلێمانی تەرخان کرا
بڕی 10 ملیۆن دۆلار واتە 12 ملیۆن دینار بە بڕیاری ڕاستەخۆی مەسرور بارزانی ، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکانی دەرەوەی سلێمانی تەرخان دەکرێت ، پارەی دیاریکراو ڕادەستی وەزارەتی ئاوەدان کردنەوە نیشتە جێبوون کراوە .
ئەم بڕیارە لە لایەن هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە گرینگ وەسف دەکرێت و دەڵێت جێگەی دڵخۆشی و سوپا س و دەستخۆشی تایبەتە .
هەرلەم بارەوە زیاد کاکەڕەزا ، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش دهڵێت :نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانەکانی ناو شار لە ئەستۆی وەزارەتی شارەوانییە بۆیە ئەو بڕە پارە تەنیا لە ڕێگاوبانی دەرەوە خەرج دەکرێت