هۆک : 30 وڵات ئامادەیی خۆیان بۆ هاوپەیمانەتی سەربازی لە کەنداو دەربڕیوە
برایان هۆک لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا باسی لە ئامادەیی 30 وڵات کرد کە دەیانەوێت بێنە ڕیزی هاوپەیمانی سەربازی لە کەنداو ، بۆ پاراستنی ئسایشی کەشتیە تیجاریەکان ، هەر وەها گووتی ڕێژەی هەنارەدەی نەوتی ئێران لە ئیستادا لە رۆژانە 2 ملیۆن بەرمیلەوە گەیشتۆتە 100 هەزار بەرمیل
لەم پرێس کۆنفرانسەدا برایان هۆک بەرپرسی پەڕاوی تایبەتی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وڵامی پرسیارەکانی لە هەمبەر کیشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست ، ئێران ، ڕێکەوتنی ئەتۆمی ، گەمارۆکان ، ئینس تێکس و سەپاندنی گەمارۆ بە سەر وەزیری دەرەوەی ئێران دایەوە .
هۆک سەبارەت بە ئازاد کردنی نەوت کێشەکەی ئێران لە جەبەل تارق گووتی ئەمریکا ئامانجی وایە پێش بە فرؤشتنی نەتی ئێران لە رێگەی نەوت کێشەکانەوە بگرێت .
سەبارەت بە گەمارۆ خستنە سەر محەمەد جەواد زریف گووتی یەک لە هۆکارەکان ئەوەیە ، زەریف پەرە پیدەری سیاسەتەکانی ڕێبەری ئێرانە