وەزیری بەرگری ئاڵمانیا بە شێوە سەردانێکی فەرمی گەیشتە پایتەختی هەرێمی کوردستان
ئانگرێت کرامپ ، وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا لە کاتی گەیشتن بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لە لایەن سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم پێشوازی لێکرا .
بە پێی زانیاریەکان کرامپ لە دووای کۆبوونەوە لە گەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ، ڕاستەوخۆ ڕاوێژکارانی سەربازی وڵاتەکەی کە بە پێی ڕێکەوتن لە چووار چێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە کوردستانن بە سەر دەکاتەوە .
لە ئیستاشدا هێزەکانی ئاڵمانیا خەریکی ڕاهێنانی مەشقی سەربازی بە هیزی پێشمەرگەی کوردستانن .
ئانگرێت کرامپ وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا لە دووای سەردانی کردنی بەغداو بینینی چەند بەرپرسێکی عێراقی ، هاتە هەرێمی کوردستان .