پرسی ئێران و ڕێکەوتنی ئەتۆمی گرینگترین تەوەری کۆبوونەوەکانی ڕێبەرانی گرووپی 7 دەبێت .
دووایین مۆڵەتەکان بۆ بۆ بەردەوامی ڕێکەوتنی ئەتۆمی بەرەو کۆتایی دەچن
چارەنووسی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ، ئاسایشی کەنداو و گەرووی هورمز ، شەڕی سووریا و کیشەکانی یەمەن ، هەمو ئەو کێشانەن کە ئێرانیان پیوە گرێ دراوەو 7 وڵاتی سەرمایەداری جیهان لە باشووری فەڕەنسا لەم بارەوە قسەی لە سەر دەکەن .
تەنیا 16 رۆژیتر ماوە بۆ مۆڵەتی دووهەم کە ئێران بۆ ئەورووپای دیاری کردووە ، دەنا بەشی دووهەمی دەرچوون لە رێکەوتنی ئەتۆمی دەخاتە بوواری کرداریەوە .
ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا وەک خانەخوێ و سەرۆکی کۆبوونەوەی ساڵی 2019 ی گرووپی 7 لە مانگانی ڕابردوو لە رێگەی ناردنی نوێنەر و پیوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ بەرپرسانی ئیران هەوڵی تەواوی داوە ئێران بەردەوام بێت لە رێکەوتنی ئەتۆمی ، بەڵام ئیتر لەم چەند ڕۆژەدا هەموو هەوڵەکان دەردەکەون کە ئاخۆ تا چەند ەکاریگەرینا هەبووە .