یانەیەکی ئیتاڵی لویس سوارێز دەکاتە ئامانج

لویس سوارێز، هێرشبەری ئۆرۆگوایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بووەتە ئامانجی بەرپرسانی یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیا.

رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵیا بڵاویکردۆتەوە بەرپرسانی بیانکۆنێری دەیانەوێت هێرشبەری ئۆرۆگوایی بارسا وەک جێگرەوەی پاولۆ دیبالا کە بریارە بچێتە یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسا بگوازنەوە یانەکەیان، بۆ ئەم مەبەستەش دوێنێ بەرێوەبەری وەرزشی یانە ئیتاڵیەکە سەردانی ئیسپانیای کردووە.

ماوریسیۆ ساری راهێنەری خانمە پیرەکە داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە پێش ئەوەی وادەی گواستنەوەی یاریزانان کۆتایی بێت، سوارێز بگوازنەوە یانەکەیان.

Back to top button